زیانە گیانی و ماددییه‌كانیش هێشتا دیار نین
پارێزگای هه‌ولێر بۆ 964: ئاگره‌كه‌ی گۆڕه‌پانی بازاڕی نیشتمان كۆنتڕۆڵ كرا
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
پارێزگاری هه‌ولێر ئومێد خۆشناو كه‌مێك پێش ئێستا گه‌یشته شوێنی ئاگره‌كه‌ی گۆڕه‌پانی بازاڕی نیشتمان و به 964ی راگه‌یاند، “ئاگره‌كه‌ی بازاڕی نیشتمان كۆنتڕۆڵ كرا”.
سه‌رچاوه‌یه‌كیش له به‌رگریی شارستانیی هه‌ولێر به ئه‌حمه‌د شه‌مزین په‌یامنێری 964ی وت، ئێستا له قۆناغی ساردكردنه‌وه و دڵنیاییكردنه‌وه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ئاگره‌كه به ته‌واوی كۆتایی پێ بێت.
یه‌كێك له خاوه‌ن مێزه‌كانی ناو گۆڕه‌پانی بازاڕی نیشتمان، به 964ی وت، “مێزه‌كه‌م كه‌مێك سووتاوه، سوپاس بۆ خوا زۆر نییه”.
به پێی زانیارییه‌كانی 964، زیاتر له 15 مێز و كه‌پر له گۆڕه‌پانه‌كه سووتاون، كه زیاتر جلوبه‌رگ ده‌فرۆشن.
تا ئێستا هۆكاری ئاگره‌كه و زیانه‌كانیشی نادیارن و لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه خه‌ریكی به‌دواداچوون و لێكۆڵینه‌وه‌ن.
زیاتر له 10 تیمی به‌رگریی شارستانی و چه‌ند تیمێكی ته‌ندروستی و ئه‌مبۆلانس هه‌ر زوو له شوێنی ئاگره‌كه بوون.
هیچ زانیارییه‌كیش نییه سه‌باره‌ت به زیانی گیانی و زیانه ماددییه‌كانیش هێشتا دیار نین.
ئه‌مه دووه‌م ئاگری ئه‌مشه‌و بوو له بازاڕی هه‌ولێر، ئاگری یه‌كه‌م سه‌رله‌ئێواره له بازاڕی شێخه‌ڵا كه‌وته‌وه و سێ دوكان سووتان.