بۆردمانەکەی قەڵادزێ بوو بە 50 ساڵ

شایەتحاڵێک: رژێم بۆ خەڵکی قەڵادزێ داخ لە دڵ بوو

964+

محەمەد عەلی- پشدەر

50 ساڵى تەواو، بەسەر بۆردوومانی رۆژی 24.4.1974ـى شارى قەڵادزێ لە دەڤەری پشدەر تێدەپەڕێ، کە زیاتر لە 400 خوێندکار و مامۆستا و هاوڵاتی مەدەنی بەهۆی بۆردومانی هەڕەمەکی و ئاسمانی رژێمی ئەوکاتی بەعسەوە شەهید و بریندار بوون.

بۆردومانەکە کاتژمێر 9:45 خولەکى ئەو رۆژە دەستیپێکرد و 165 کەس شەهید بوون و زیاتر لە 250 کەسى دیکە بریندار بوون.

لەو ساڵەدا کە زانکۆى سلێمانى گواسترابوویەوە بۆ قەڵادزێ، خوێندکاران و دانیشتووانى قەڵادزێ بۆ پاڵپشتى شۆڕش گردبوونەوە، بەڵام رژێمی بەعس بە چەکى جۆرى ناپاڵمى قەدەغەکراو رووبەڕوویان بووەوە و جگە لە شەهید و بریندارەکان، کاولکارییەکى گەورەشى بەسەر شارەکەدا هێنا.

حەمە زرنگ،یەکێکە لەو شایەتحاڵانەی کە بەچاوی خۆی رووداوەکانی ئەو رۆژانەی بینیوە، ئەو قسەی بۆ 964 کردووە و دەڵێت، “بەهۆی چڕی بۆردومانەکەوە زۆر خێزان هەبوون کە کەسوکاری شەهید و بریندارکراوی خۆیان نەناسیوەتەوە و رژێمی بەعس داخ لە دڵ بووە بەرانبەر خەڵکەکەی، ئەوەش بە تۆمەتی هاوکاریکردنی شۆڕش”.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

مانگ و نیو تێپەڕی و خەڵکی قەڵادزێ هەر چاوەڕێن

مانگ و نیو تێپەڕی و خەڵکی قەڵادزێ هەر چاوەڕێن

لە هەفتەی داهاتووەوە قەڵادزێ لە رووی رێگاوبانەوە دەبو...

لە هەفتەی داهاتووەوە قەڵادزێ لە رووی رێگاوبانەوە دەبووژێتەوە