کەرکوک
60 هەزار دۆلار و بڕێکی زۆر زێڕ لە ماڵێک دزرا
964+
کاروان ساڵحی – کەرکوک
چەند کەسێک کە گوایە دزبوون بە جلی هێزە ئەمنیەکانەوە هەڵیان کوتاوەتە سەر ماڵێک لە کەرکوک بە بیانووی گەڕان بەدوای مادەی هۆشبەردا، دوای بڕێکی زۆر پارە و زێڕ دەدزن و بەرەو شوێنێکی نادیار هەڵدێن.
سەرچاوەیەکی ئەمنی کەرکوک تایبەت بە 964ـی وت، دوێنی دووشەممە 2024.4.22 لە گەڕەکی واستی شاری کەرکوک سێ چەکداری نەناسراو بە ئۆتۆمبێلێکی جۆری تاهۆی رەنگی ئەڵتونی هەڵدەکوتنە سەر ماڵی هاوڵاتیەک بە بیانووی گەڕان و پشکنین بەدوای مادەی هۆشبەر.
دەشڵێت، خاوەن ماڵەکە لە ژوورێکی بچوکی ماڵەکە دەبەستنەوە و پاشان بڕی 60 هەزار دۆلار کە بە زمانی بازاڕ 6 دەفتەر دەکات و بڕێکی زۆر زێڕ کە نرخەکەی بە 50 ملیۆن دەخەمڵێنرێت دەدزن و بەرەو شوێنێکی نادیار هەڵدێن.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکر، پۆلیسی نەهێشتنی تاوان دەستی بە لێکۆڵینەوە و چاودێری کردنی کامێراکانی چاودێری گەڕەکەکە کردووە بۆ کۆکردنەوەی زانیاری لەسەر ئەو کەسانە.