بو به 110 كیلۆمه‌تر له كاتژمێرێكدا
سبه‌ینێ گۆڕانكارى له پۆینت تو پۆینتى شوێنێكی دهۆك ده‌كرێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
هاتوچۆى دهۆك بڵاویكرده‌وه، له سبه‌ینێوه گۆڕانكاری له كامێراكانى پۆینت تو پۆینتى سنورى ناحیه‌ى رۆڤیا ده‌كرێت و بۆ ئۆتۆمبێلى بچووك خێرایی له 100 كیلۆمه‌تر له كاتژمێرێكدا ده‌كرێته 110 كیلۆمه‌تر.
ئه‌و شوێنه‌ى گۆڕانكارى له كامێراكانى ده‌كرێت له رێگاى سه‌ره‌كى ناحیه‌ى رۆڤیا ده‌ستپێده‌كات تاوه‌كو ده‌گاته زاڵگه‌ى چه‌می.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، به‌ڵام خێرایی بۆ ئۆتۆمبێله گه‌وره‌كان هه‌روه‌كو خۆى به 80 كیلۆمه‌تر له كاتژمێرێكدا ده‌مێنێته‌وه و ده‌ستكارى ناكرێت.