تابه‌یانى ئالیكیان پێده‌درێت و دواتر خاوه‌نه‌كانیان سزا ده‌درێن
ژماره‌یه‌ك مانگا له‌ناو بازاڕى هه‌ڵه‌بجه ده‌ستبه‌سه‌ركران
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
شاره‌وانى هه‌ڵه‌بجه ده‌ڵێت، ئه‌مڕۆ له‌ناو بازاڕى پارێزگاكه‌یان چه‌ند مانگایه‌كیان ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه، هه‌م دیمه‌نى بازاڕیان ناشیرین كردبوو، هه‌میش زیانیان به دار‌و دره‌خته‌كانى ناو بازاڕ گه‌یاندووه.
به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ى كه شاره‌وانى هه‌ڵه‌بجه بڵاویكردوونه‌ته‌وه نزیكه‌ى 15 مانگاى به‌ڕه‌ڵایان ده‌ستبه‌سه‌ركردووه.
سه‌لام بیلال، سه‌رۆكى شاره‌وانى هه‌ڵه‌بجه به 964ـى وت، مانگاكانیان له‌شوێنێك ده‌ستبه‌سه‌ر كردوون و تا سبه‌ىینێ ئالیك و خواردنیان پێده‌ده‌ن.
وتیشی “سبه‌ینێ خاوه‌نى ئه‌م مانگایانه سزا ده‌درێن، هه‌یانه سزاى پێبژاردنى بۆ ده‌كرێت و ئه‌وه‌شی دووباره ئاژه‌ڵه‌كه‌ى به‌ڕه‌ڵاكردبێته‌وه راده‌ستى دادگاى ده‌كه‌ین”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، بوونى ئاژه‌ڵه به‌ڕه‌ڵاكان له‌ناو بازاڕدا دیمه‌نێكی ناشیرینه و زیان به دار‌و دره‌خته‌كانیش ده‌گه‌یه‌نن.