دەربەندیخان

14 مانگا دەست بەسەر کران

964+

توانا نەقی

دوای ئەوەی هاوڵاتیان لە دەربەندیخان سکاڵایان لەسەر بەڕەڵاکردنی ئاژەڵی ماڵی تۆمارکردبوو لەسەر شەقام و کۆڵانەکان ئەمڕۆ 14 مانگا دەست بەسەر کران.

ئەو ئاژەڵانە کە بەزۆری مانگان بوونەتە هۆی بێزاری هاوڵاتیان و دانیشتوانی قەزاکە.

سلێمان محەمەد قایمقامی دەربەندیخان بە 964ـی وت، لەو هەڵمەتەد 14 مانگا دەستیان بەسەردا گیراوە و سزای پێبژاردنی خاوەنەکانیان دەدرێت لەلایەن شارەوانییەوە، سزاکەش لە 150 هەزار دینار کەمتر نابێت بۆ هەر سەر ئاژەڵێک.

وتیشی، ئەو ئاژەڵانە جگە لەوەی سیمای شار ناشرین دەکەن بوونەتە هۆکاری زیان گەیاندن بە چەندین درەخت لە گەڕەک و ناوەڕاستی شەقامەکان.

هەر مانگا و ئاژەڵێک لەسەر شەقام ببینرێت دەستیبەسەردا د...

هەر مانگا و ئاژەڵێک لەسەر شەقام ببینرێت دەستیبەسەردا دەگیرێت