لە سلێمانى

پۆلیس ئەو تۆمەتبارەى دەستگیرکرد کە 20 ملیۆن دینارى دزی بوو

964+

وریا فەتاح

پۆلیسى سلێمانى دەستگیرکردنى ئەو تۆمەتبارەى راگەیاند کە 20 ملیۆن دینارى لەناو دوکانێکدا دزی بوو.

بەپێى راگەیەنراوى پۆلیس، دوای ئەوەی هاوڵاتییەک سکاڵای تۆمارکرد کە بڕی 20 ملیۆن دیناری لەدوکانەکەیدا لێ دزراوە، دەستبەجێ هێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەکانیان بۆ دۆزینەوەو دەستگیرکردنی تۆمەتبار دەستپێکرد.

“دواى بەدواداچوون، توانرا تۆمەتبار لەلایەن مەفرەزەکانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ناوبازاڕەوە دەستگیربکرێت”، پۆلیسى سلێمانى واى نوسیوە.

لەگەڵ دەستگیرکردنى تۆمەتبارەکەدا، دەستگیراوە بەسەر بڕێک پارەدا کە بە تۆمەتبارەکە بووە.

تۆمەتبار تەمەنى 54 ساڵە و دانى بە تاوانەکەدا ناوە، هەربۆیە بەپێى مادەى 446 لە یاساى سزادانى عێراقى راگیراوە و لێکۆڵینەوەى زیاترى لەگەڵ دەکرێت.

لە مەندەلى فێڵى کردبوو لە سلێمانى دەستگیرکرا

لە مەندەلى فێڵى کردبوو لە سلێمانى دەستگیرکرا