کێ بەربژێرە؟
میلان راهێنه‌ره‌كه‌ی ده‌گۆڕێت
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
یانه‌ی میلانی ئیتالی دوای ده‌رچوونی له یۆرۆپالیگ له‌سه‌ر ده‌ستی یانه‌ی رۆما، ده‌یه‌وێت راهێنه‌ره‌كه‌ی بگۆڕێت و بۆ ئه‌مه‌ش چاویان بڕیوته گایاردۆی راهێنه‌ری یانه‌ی ئیتیحادی سعودی.
میلان نازناوی خولی ئیتالیاشی له ده‌ست دا و پێده‌چێت پیۆلی دووربخرێته‌وه، یان خۆی ده‌ست له كار بكێشێته‌وه، رۆژنامه‌ی لاگازێتا دیلۆ سپۆرتی ئیتالی ده‌ڵێت، چه‌ند راهێنه‌رێك بۆ شوێنگرتنه‌وه‌ی پیۆلی به‌ربژێرن، ئه‌وانیش گایاردۆی راهێنه‌ری ئه‌رجه‌نتینی و یانه‌ی ئیتیحادی سعودی، لۆپیتیگێی راهێنه‌ری ئیسپانی، كریستۆڤ گالتیێی راهێنه‌ری پێشووی پاریس و لیل و پاولۆ فۆنسێكای راهێنه‌ری پێشووی رۆما.
گایاردۆ له ماوه‌ی رابردوو بووه راهێنه‌ری ئیتیحاد، به‌ڵام ئه‌نجامه‌كانی تیپه‌كه وه‌ك پێویست نین.