شۆخێکی ئەمریکی تەپەی پێ و لەرەی ژێی ئاوێتەی یەک کردووە

+964

پەری ساڵح

هیلاری کلەگ شۆخێکی ئەمریکی پرچ زەردی ئاوریشمیە و ئاوازێکی خۆش دەژەنێت بە لەنجەو لارێکی جوانەوە، ڤیدیۆکانی لە فەیسبوک و ئینستاگرام ملیۆنان بینەری هەیە.

هیلاری موزیکسان و سەماکارێکی لێهاتووە و  هەندێک جار گۆرانیش دەڵێت، هاوکات خاوەنی چەند بەرهەمێکی موزیکی تایبەت بە خۆیەتی و لە تەمەنی 13 ساڵیەوە بە پشتیوانی دایکی دەستیپێکردووە، بەشداری بەشێک لە فێستیڤاڵە فۆلکلۆرییەکان کردووە.

هیلاری دەڵێت، “کاتێک بە منداڵی دایکم هەستی بە تواناکانم کرد، بڕیاریدا کە دەبێت فێری کەمانچە ژەنین بم، بۆ ئەوەی وازنەهێنم و کۆڵنەدەم رێکەوت لەگەڵمدا هەر کات بەپێی پێویست راهێنان نەکەم و وانەکانم فەرامۆش بکەم، ئەوە بڕێک پارەی خەرجی فێربوونم بدەمەوە بە دایکم”.

هیلاری، خەڵکی ڤێرجینیای ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکایە و سەرەتا بە نمایشی شەقام دەستپێدەکات، دواتر لە رێگای ئۆنلاینەوە زیاتر دەناسرێت.

خێزانە گیتارژەنەکەی نیویۆرک دەناسن؟

خێزانە گیتارژەنەکەی نیویۆرک دەناسن؟