کەرەنتین بەناوبانگی کردن

خێزانە گیتارژەنەکەی نیویۆرک دەناسن؟

پەری ساڵح

خێزانێکی ئەمریکی گیتارژەن گروپێکی موزیکی پێکدەهێنن و ڤیدیۆکانیان لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان ملیۆنان بینەری هەیە.

ئەلیزا و جەیسۆن هۆچمان، دامەزرێنەری ئەکادیمیای گیتاری نیویۆرکن هەردوو کوڕەکەشیان جۆزێف و نوح ئەم بەهرەیەیان بۆ ماوەتەوە و بە ستایلی ئیسپانی و کلاسیک و فلامینکۆ و ئاکۆستیک موزیک دەژەنن.

لە مانگی ئازاری ساڵی 2020 بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا و کەرەنتینەوە، لە ئینستاگرام ڤیدیۆیەک بڵاودەکەنەوە کاتێک پێکەوە گیتار دەژەنن، لێرەوە بەدواوە ناوبانگ بەدەستدەهێنن و بینەرێکی زۆر کۆدەکەنەوە.