لەسەر رووبەرى 82 دۆنم

پڕۆژەى پارکێکى گەورە لە هەولێر دروست دەکرێت

964+

وریا فەتاح

پرۆژەی پاركێكی دیكە لەسەر رووبەری 82 دۆنم زەوى لە شەقامی هەولێر- موسڵ دەستپێدەكات و بڕیارە لە ماوەیەکى نزیکدا تەواو بکرێت.

کارزان عەبدول هادى، سەرۆکى شارەوانى هەولێر بە 964ـى وت، ئەمڕۆ شەممە 18.5.2024 پرۆژەی سەوزكردنی یەكتربڕی شەقامی هەولێر- موسڵ لەگەڵ شەقامی خێرای 120 مەترى لە شاری هەولێر دەستیپێكرد و لە ماوەی شەش مانگدا تەواو دەكرێت، کە هاوشێوەی پارکێکە.

دەشڵێت: ئەو یەكتربڕە کە پڕۆژەکەى لەسەر دروست دەکرێت، یەكێكە لە دەروازە سەرەكییەكانی هەولێر- موسڵ و لەسەر رووبەری (205000م2) كاری سەوزكردنی تێدا ئەنجام دەدرێت و نزیكەی 30 هەزار داری تێدا دەڕوێندرێت، لەگەڵ 10 هەزار گوڵ و نەمامی بچووك و بە رووبەری زیاتر لە (20000م2) چیمەنیشی لێ دەڕوێندرێت.

بەپێى راگەیەنراوى وەزارەتى شارەوانى، گوژمەی پڕۆژەکە زیاتر لە 3 ملیار و 422 ملیۆن دینارە كە لەلایەن نووسینگەی سەرۆک وەزیرانەوە دابینکراوە.

لە هەولێر پارکێکی نوێ بە رووبەری 150 مەتر چوارگۆشە کرایە...

لە هەولێر پارکێکی نوێ بە رووبەری 150 مەتر چوارگۆشە کرایەوە