دەبێت ملکەچی ئەمریکا بێت

ئەمریکا لەرێگەی پڕۆژەیەکەوە تیکتۆک بە تەواوی قەدەغە دەکات

964+

عادل کانەبی

ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا لە رێگەی پڕۆژە یاسایەک دەیانەوێت خاوەنی تیکتۆک ناچاربکەن بە فرۆشتنی پشکی خۆی بۆ کۆمپانیایەکی ئەمریکی ئەگەرنا لە تەواوی ئەمریکا ئەپەکە قەدەغەدەکرێت.

رۆژی شەممەی رابردوو، ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا، پڕۆژە یاسای قەدەغەکردنی تیکتۆکی لە تەواوی ئەمریکا پەسەند کرد.

لە پرۆژە یاسایەکەدا هاتووە ئەگەر لە ماوەی ساڵێکدا خاوەنی تیکتۆک کە کۆمپانیای بایت دانسی چینیە، بەشەکەی خۆی بە کۆمپانیایەکی ئەمریکی نەفرۆشێت ئەوا بڕیاری قەدەغەکردنی تیکتۆک لە تەواوی ئەمریکا جێبەجێ دەکرێت.

تاوەکو ئێستا ئەم پڕۆژە یاسایەی ئەنجومەنی نوێنەران نەچووەتە ئەنجوومەنی پیران ئەگەر ئەم پڕۆژە یاسایە لە ئەنجومەنی پیران پەسەند بکرێت ئینجا دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

ئەمە یەکەم جار نییە لە ئەمریکا دژایەتی تیکتۆک دەکرێت بە بیانووی بەکارهێنانی داتای بەکارهێنەران لە لایەن حکومەتی چینەوە، ئەگەر ئەمجارە ئەم بڕیارە سەر بگرێت ئەوا بە ملیۆنەها کەس لە ئەمریکا بێبەش دەبن لە خزمەتگوزارییەکانی تیکتۆک.

تیکتۆک پلاتفۆڕمێکی ڤیدیۆییە و لەلایەن کۆمپانیای بایت دانسی چینی خاوەندارییەتی دەکرێت.

چین بۆ ئەمریکا: تیکتۆک بۆ فرۆشتن نییە و بەتەمای مەبن

چین بۆ ئەمریکا: تیکتۆک بۆ فرۆشتن نییە و بەتەمای مەبن