بە چ تۆمەتێک؟

مامۆستایەکی زمانی کوردی لە رۆژهەڵات 11 ساڵ زیندانی دەکرێت

964+

فەهمی نەبی

لە دادگای شۆڕشی شاری سنە، سزای 11 ساڵ زیندانی بۆ مامۆستا سۆما پوور محەمەدی دەرچوو و بڕیاردرا بگوازرێتەوە بۆ زیندانی کرماشان، تۆمەتەکەی دروستکردنی کۆمەڵەو گروپی فەرهەنگییە.

سۆما پوور محەمەدی ئەندامی دەستەی بەڕێوەبردنی رێکخراوی فەرهەنگی-کۆمەڵایەتی نۆژینە لە شاری سنە، بەدیاریکراوی تۆمەتەکەی لە دادگای سنە ئەمە بووە “درووستکردنی کۆمەڵە و گرووپ بە مەبەستی تێکدانی ئاسایشی وڵات” 10 ساڵ زیندانی بەو هۆیەوە بۆ دەرچووە، پێشتریش لەلایەن لقی 106ی دادگای شاری سنە تۆمەتی ساڵێک زیندانی بۆ دەرچوو بوو.

ئەرسەلان یار ئەحمەدی سەرۆکی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بە 964ی راگەیاند، مامۆستا سۆما لەهەمان رێکخراو کاردەکات کە “زارا محەمەدی” کاری لێ دەکرد و بەو هۆیەوە دەستگیرکرابوو، تۆمەتەکانیان تەنیا خەمخۆرییە بۆ پاراستنی فەرهەنگ و زمانی کوردی.

سۆما پوور محەمەدی تەمەنی 35 ساڵە، لەکاتێکدا بۆ بەدواداچوون لە کەیسی هاوژینەکەی “ئیدریس مێنبەری” سەردانی دادگای کردبوو، دەستبەسەرکراوە.

نۆبەرەی خەڵاتی زارا

نۆبەرەی خەڵاتی زارا