وێنهى پیاوه ونبووهكه كه كهسوكارهكهى له ههندێك سۆشیاڵ میدیا بڵاویان كردووهتهوه.
بەرگری شارستانی چی دەڵێت؟
دوای 12 رۆژ هێشتا چارەنوسی هاوڵاتییەکەی هەولێر دیار نییە
964+
فەهمی نەبی
بەرگری شارستانی هەولێر رایگەیاندووە سبەی کاتژمێر 10 پرۆسەی گەڕانیان بەدوای چارەنوسی هاوڵاتی “فایەق بابە عەبدوڵا” لە دارەتوو دەستپێدەکەنەوە.
وەک لە کامێراکانی چاودێری دەردەکەوێت، ئەو هاوڵاتییە رۆژی 8.4.2024، کاتژمێر 8:30ی بەیانی لە ماڵ دەرچووە دواتر هەر ئەو رۆژە بۆ دواجار لە کاتژمێر 12:20ی نیوەڕۆ بینراوە، بەڵام تا ئێستا دوای گەڕانێکی زۆر بێ سەروشوێنە.
سیراج تەیفور وتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر بۆ 964 قسەیکردووە دەڵێت: سبەی گەڕانەکان دەستپێدەکەینەوە و ئاماری گەڕانی ئەو ماوەیەی رابردوو رادەگەیەنین، تا ئێستا هیچ سەروسۆراغێکی ئەو هاوڵاتییە دیارنییە.
بەگوێرەی ئەو زانیاریەی لە رابردوو لەلایەن خانەوادەی ئەو هاوڵاتییەوە بە 964 دراوە، هاوڵاتی “فایەق بابە عەبدوڵا” “نەخۆشی بیرچوونەوەی هەبووە، هاوکات فشاری خوێنی هەبووە و ئەژنۆی قاچی چەپی نەشتەرگەری بۆ کراوە ،تەمەنی نزیکەی 70 ساڵە و وەک کارگوزاری مزگەوت لەسەر وەزارەتی ئەوقاف خانەنشینکراوە.