ئەگەر بەنیازیت ئێستا کاتیەتی

نرخی عەمرە بەشێوەکی بەرچاو دابەزی

964+

پێشەوا محەمەد

نرخی عەمرە لە هەرێمی کوردستان بۆ 375 دۆلار بە وشکانی و 650 دۆلار بە هێڵی ئاسمانی دابەزی و وەزارەتی ئەوقاف دەڵێت، ناهێڵن دابەزینی نرخ کاریگەریی لەسەر خزمەتگوزارییەکان هەبێت.

حاجی بوورهان، کە خاوەنی کۆمپانیایەکی حەج و عەمرەیە بۆ 964ـی روونکردەوە، هۆکاری دابەزینی نرخی عەمرە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە هاوڵاتییەکی زۆر لە مانگی رەمەزاندا عەمرەیان کرد و ئەو خواستەی لەسەر نەماوە ئێستا.

لە مانگی رەمەزاندا نرخی گەشتی عەمرە لە رێگەی وشکانی 650 بۆ 750 دۆلار بوو و بە رێگەی ئاسمانییش تا نزیکەی هەزار و 300 دۆلار بەرز بووەوە.

لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە 100 کۆمپانیا گەشتی عەمرە بە هاوڵاتیان ئەنجام دەدەن و سەرجەمیان مۆڵەتی وەزارەتی ئەوقافیان هەیە و لەژێر چاودێریی ئەواندان.

نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف بۆ 964 وتی، “ناهێڵین دابەزینی نرخی گەشتی عەمرە کاریگەریی بخاتە سەر ئەو خزمەتگوزارییانەی دەبێت کۆمپانیاکان پێشکەشی گەشتیارەکانی بکەن”.

وتیشی، “لیژنەیەکی تایبەتمەند هەیە لە وەزارەت چاودێریی کۆمپانیاکان دەکات و رێگە نادات کەمبوونەوەی نرخ ببێتە هۆکاری خراپیی خزمەتگوزاری گەشتیارانی عەمرە”.

ژنە عەمرەکارێکی دهۆک لە مەککە گیانی لەدەستدا

ژنە عەمرەکارێکی دهۆک لە مەککە گیانی لەدەستدا