حاسڵاتی ئەم ئێوارەیە

ئەردۆگان و هەنیە باسی وەستانی شەڕ دەکەن و هۆشداری لە کەوتنی کیڤ دەدرێت

964+

ژووری هەواڵ

هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەزە 197 رۆژی تێپەڕاند و ئیسرائیل بەردەوامە لەبۆردوومانەکانی بۆسەر ئەو کەرتە، ئەمڕۆش لە کەمپی نورشەمسی توڵکەرەم 10 چالاکوانی فەڵەستینی بە گوللەی هێزەکانی ئیسرائیل کوژران.

لە کۆشکی دۆڵمە باخچەی ئەستەمبوڵ ئەردۆگان پێشوازی کردووە لە ئیسماعیل هەنیە سەرۆکی مەکتەبی سیاسی رێکخراوی حەماس، کۆبوونەوەکە داخراو بووە بۆ راگەیاندنەکان هێندە باسکراوە، لە دانیشتنەکە باسی وەستانی شەڕیان کردووە لە کەرتی ‌غەزە.

حزبوڵا رایگەیاند ئەمڕۆ ئێوارە بەهۆی بۆردوومانی فڕۆکەکانی ئیسرائیل سێ ئەندامیان لە خانووەیەکی باشوری لوبنان کوژراون.

بەهەزاران کەس لە تەلئەبیبی پایتەختی ئیسرائیل دەستیانکردووە بە خۆپیشاندان و داوای دیاریکردنی وادەیەک بۆ هەڵبژاردن دەکەن، هاوکات داوادەکەن هەرچی زووە پەلە بکرێت لە ئازادکردنی بارمتەکان.

فەرماندەیی پێشووی هێزە هاوبەشەکانی بەریتانیا هۆشداری دەدات لە ساڵی 2024 لەلایەن روسیاوە، ئۆکراین بەتەواوی داگیردەکرێت و کۆتایی دێت.