هیچ بابەتێکی کەم نییە

وەزارەتی بازرگانی عێراق: سبەی بەشە خۆراکی مانگی چوار دابەش دەکرێت

964+

فەهمی نەبی

وەزارەتی بازرگانی عێراق رایگەیاند، لەبەیانییەوە دەستدەکەن بە دابەشکردنی بەشە خۆراکی مانگی چواری ئەمساڵ.

وەزیری بازرگانی عێراق ئەسیر داود غورێری رایگەیاندووە لەبەیانی یەکشەممەوە 21.4.2024 دەست بەدابەشکردنی بەشە خۆراکی مانگی نیسان دەکەن و کۆگاکان بڕی پێویستی بەشە خۆراکیان تێدایەو هیچ گرفتێک نییە.

بەبێ ئەوەی ئاماژە بەو بابەتانە بکرێت کە ئەم مانگە دابەش دەکرێن، وەزیری بازرگانی دەڵێت، هیچ مادەیەکی کەم نییە و بەیەکجار هەموو بابەتەکان دابەش دەکەین.

ئەوەش هاتووە، هەموو رێکارەکانی بارکردن بۆ دابەشکردنی بەشە خۆراک تەواو بووە و سەرەتا لەو ناوچانە دەستپێدەکات کە ناوچەی هەژارنشینن.

هۆکاری بە سستی دابەشکردنی بەشەخۆراک چییە؟

هۆکاری بە سستی دابەشکردنی بەشەخۆراک چییە؟