سه‌یران و گیای به‌هاره‌ش مه‌ترسی خۆی هه‌یه
دوێنێ له زۆربه‌ى مزگه‌وته‌كانى سۆران باس باسی مین و ته‌قەمه‌نى بوو
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
دوێنێ هه‌ینى له زۆربه‌ى مزگه‌وته‌كانى ئیداره‌ى سۆران له وتارى هه‌ینیاندا باس باسی مین و ته‌قه‌مه‌نى و مه‌ترسییه‌كانى و خۆپاراستن بووه لێیانه‌وه.
ئێستا وه‌رزى گه‌شتوگوزار و سه‌یرانكردن و كردنى گژوگیاى به‌هارییه، ده‌زگاى مینیش ده‌ڵێت له‌م وه‌رزه‌دا هاوڵاتیان رووبه‌ڕووى مه‌ترسی مین و ته‌قه‌مه‌نییه‌كان ده‌بنه‌وه و پێویسته ئاگادارى خۆیان بن.
عه‌لى عه‌بدولڕه‌حمان، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى كاروبارى مین و ته‌قه‌مه‌نى هه‌ولێر به 964ـى وت، داوایان له سه‌رجه‌م مزگه‌وته‌كانى سنوورى هه‌ولێر به گشتى كردووه كه له وتاری هه‌ینیاندا هاوڵاتیان له مه‌ترسیه‌كانى مین و ته‌قه‌مه‌نى ئاگادار بكه‌نه‌وه.
وتیشی “دوێنێ له زۆربه‌ى مزگه‌وته‌كانى سۆران ئه‌م بانگه‌وازه كراوه”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد له‌م وه‌رزه‌دا مه‌ترسییه‌كان بۆ سه‌ر هاوڵاتیان له زیادبووندایه به‌هۆى ئه‌وه‌ى هاوڵایتان ده‌چنه ده‌شت و ده‌ر و بۆ گیاى به‌هاره‌ش ده‌چنه چیا و كوێستانه‌كان.
به‌پێی ئه‌و ئاماره‌ى كه ده‌زگاى مین به 964ـى داوه، ته‌نیا له‌ماوه ئه‌مساڵدا دوو حاڵه‌تى هاوڵاتیان هه‌بووه كه به‌ر مین و ته‌قه‌مه‌نییه‌كان كه‌وتوون و گیانیان له‌ده‌ستداوه.
یه‌كه‌م حاڵه‌ت له چیاى سه‌فین و دووه‌میشیان له‌ناوچە شاخاوییه‌كانى سنوورى رواندز بووه كه هه‌ردوو هاوڵاتییه‌كه به‌مه‌به‌ستى كردنى گیاى به‌هاره چووبوونه ئه‌م شوێنانه .