بە گرەنتى کەلوپەلەکانى دەفرۆشێت

خاوەنی ئەو پەیجەى ئامێری قۆپیەکردنى بە قوتابیان دەفرۆشت دەستگیر کرا

964+

وریا فەتاح

ئاسایشى سلێمانى رایگەیاند خاوەنى ئەو پەیجە دەستگیرکرا، کە کەلوپەلى قۆپیەکردنى بە قوتابیان دەفرۆشت، بریکارى وەزارەتى پەروەردەشت دەڵێت، هەر کەسێک ئەو کارە بکات رووبەڕووى دەبینەوە.

سەیوان فەرەج، بریکارى وەزارەتى پەروەردەى هەرێم بە 964ـى وت، بە هەماهەنگی وەزارەتی پەروەردە لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان بەتایبەت ئاسایش و پۆلیس، ئامادەسازى دەکەین بۆ رووبەرووبونەوەى ئەو تۆمەتبارانەى لە رێگای سۆشیال میدیاوە دەیانەوێت قوتابیان و خوێندکاران فریوبدەن.

وەک ئەوەى سەیوان فەرەج ئاماژەى پێدەکات، پەیجێک لە سنوورى سلێماى کە لەلایەن وەزارەتى پەروەردە داواى یاسایى لەسەر تۆمارکرابوو، لەلایەن ئاسایشى سلێمانییەوە دۆزرایەوە و خاوەنەکەى دەستگیرکرا.

بە وتەى بریکارى وەزارەتى پەروەردە، ئەوەیەکەمجار نییە و پێشتریش لە شارێکى دیکەى هەرێم کەسێکى دیکە لەسەر هەمان کار دەستگیرکراوە.

جەختیش دەکاتەوە، هەر کەسێک و پەیجێک ئەو کارە بکات سکاڵاى لەسەر تۆمار دەکەن، ئەگەر دواى تاقیکردنەوەکانیش پێى بزانرێت.

لە دهۆک چوار کەس لەسەر فرۆشتنی ئامێری قۆپیەکردن دەستگی...

لە دهۆک چوار کەس لەسەر فرۆشتنی ئامێری قۆپیەکردن دەستگیرکران