کەسێک لە بەردەم کافتریایەکی سلێمانی گیانی لەدەست دا
964+
رێژوان مامە قادر
بەیانی ئەمڕۆ شەممە، هاوڵاتییەکی بە نەتەوە عەرەب لە بەردەم کافتریایەک لە شاری سلێمانی گیانی لەدەست دا.
سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بە 964ـی راگەیاند، هاوڵاتییەکە لەدایکبووی ساڵی 1977 و لە سلێمانی سەرقاڵی کاسبی بووە و رۆژانە لەناو بازاڕدا کاری کردووە.
وتیشی، “ئەم بەیانییە لەبەردەم کافتریایەک کەوتووە و رشاوەتەوە، لەناو کافتریاکە نەبووە، پێدەچێت جەڵتە لێیدابێت و گیانی لەدەستدابێت”.
بە وتەی سەرکەوت ئەحمەد، تەرمی هاوڵاتییەکە براوەتە پزیشکی دادی سلێمانی، تا کەسوکاری دێن بۆ وەرگرتنەوەی.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا