چى روویداوە؟

ئاسایشى سلێمانى لە بارەى تەقینەوەکەى سلێمانى زانیارى بە 964 دەدات

964+

دیلان محەمەد جەزا- سلێمانى

ئاسایشى سلێمانى پشتڕاستى کردەوە کە تەقینەوەیەک لە گەڕەکى سەرچنارى سلێمانى بە ئۆتۆمبێلێکدا تەقیوەتەوە.

عەقید سەلام عەبدولخالق، وتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێم بە 964ـى راگەیاند، نیوەڕۆى ئەمڕۆ، لە گەڕەکى سەرچنارى شارى سلێمانى تەقینەوەیەک روویداوە کە ئۆتۆمبێلێک بە ئامانجگیراوە و بەهۆیەوە دوو ئۆتۆمبێلى دیکە سوتاون.

بە وتەى سەلام عەبدولخالق، تائێستا هۆکارى تەقینەوەکە دیار نییە، بەڵام ئەوەى هەیە لە رووداوەکەدا زیانى گیانى نەبووە.

بەپێى زانیارییەکانى پەیامنێرى 964، تیمەکانى ئاسایش لە شوێنى رووداوەکەن و سەرجەم کامێراکانیان هەڵگرتووەتەوە و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستیپێکردووە.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

لە سلێمانى تەقینەوە روویدا

لە سلێمانى تەقینەوە روویدا