لە ناحیەی دێرەلوک

دوای دوو مانگ لە داخستنیان رێگای چوار گوند بۆ ماوەی 15 رۆژ دەکرێنەوە

964+
هیڤی دێوالی – دهۆک

دوو مانگ دەبێت چوار گوندی دەڤەری بەرێ گارەی چۆڵکراوەو رێگە نەدراوە هیچ کەسێک بچێتەوە ئەو گوندانە، ئەمڕۆ بەشێوەیەکی کاتی بۆماوەی 15 رۆژ رێگای ئەو چوار گوندە بۆ جوتیاران کرانەوە.

ئەو گوندانەی ئەمڕۆ رێگاکانیان کراوەتەوە هەریەکە لە گوندەکانی “مژێ، کەڤنەمژێ، سپیندارێ و گرگاش” بوون، سەربە ناحیەی دێرەلۆکە و خەڵکی ئەو گوندانە پێشتر بەکاری کشتوکاڵی سەرقاڵ بوون.

964دەزانێت، ئەو چوار گوندەی چوڵکراون زۆربەیان خانووەکانیان رووخاون بەهۆی شەڕی نێوان پەکەکە و تورکیا.

سەرچاوەیەکی فەرمی لە سنووری قەزای ئامێدی بە 964ی وت، رێگای چوار گوندی دەڤەری بەرێ گارەی دەکرێنەوە بۆ ئەوەی جووتیاران سەردانی باخ و بێستانەکانیان بکەن.

وتیشی، هاوڵاتیانی گوندەکان دەتوانن لە کاتژمێر 6 بەیانی تا 5 ئێوارە سەردانی گوندەکەیان بکەن، دوای کاتژمێر 5ی ئێوارە بۆ هیچ کەس نییە سەردانی ئەو رێگایە بکات، شەو مانەوەش لە گوندانە رێگا پێدراو نیە و مەترسی دارە.

بەپێی زانیاری 964 کە لە سەرچاوەی فەرمی دەستیکەوتووە، لەسنووری قەزای ئامێدی 358 گوند هەن، 201 گوند چوڵکراون بەهۆی ناسەقامگیری ناوچەکە.

پێداچوونەوە: فەهمی نەبی

گوندی بەرچی لە ناحیەی دێرەلوک تۆپباران کرا

گوندی بەرچی لە ناحیەی دێرەلوک تۆپباران کرا