شارەوانیش دەڵێت پێویست بە نیگەرانى ناکات

هاوڵاتیانى بەردەڕەش نیگەران لە چاڵوچۆڵییەکانى رێگاى ناوداران

964+

زەید کۆچەر-دهۆک

رێگاى سەرەکى هاتنەناوەوەى قەزاى بەردەڕەش کە بە رێگاى ناوداران ناسراوە، پڕیەتى لە تاسە و چاڵوچۆڵى، ئەوەش هاوڵاتیانى بەردەڕەشى بێزار کردووە، بەڵام شارەوانى دەڵێت، نیگەران مەبن لە 2024 بە باشترین شێوە بۆتان چارەسەر دەکەین.

964 کێشەى رێگاکە و نیگەرانى هاوڵاتیانى بردە لاى سیروان حەسەن، سەرۆکى شارەوانى قەزاى بەردەڕەش وتی، لەو پڕۆژانەى کە رەزامەندیان لەسەر دراوە بۆ قەزاى بەردەڕەش جێبەجێ بکرێن، پڕۆژەى رێگاوبانى رێگاى ناوداران یەکەم کارى ئێمە دەبێت لە 2024 دا.

درێژى رێگاکە سێ کیلۆمەترە، بە وتەى سەرۆکى شارەوانى بەردەڕەش، یەک ملیار و 500 ملیۆن دینارى بۆ تەرخانکراوە و لە ترافیک لایتەوە تا گەڕەکى شەهیدان دەیکەن بە جوتساید و ئەوەى تر بە یەک سایدى دروست دەکەنەوە.

دڵنیایى دەدات، بە جوانترین و باشترین شێوە ئەو رێگایە دروست دەکەنەوە و گلەیى هاوڵاتیانیش نایەڵن.

بە وتەى سەرۆکى شارەوانى بەردەڕەش بێت، کەمێک رۆتینیاتى کارى ئیدارى ماوە و لە نزیکترین کاتدا دەکەوێتە بوارى جێبەجێکردنەوە.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

کەسوکاری رووداوەکەی ئەمڕۆی رێگای بەردەڕەش بەدڵی پڕەوە...

کەسوکاری رووداوەکەی ئەمڕۆی رێگای بەردەڕەش بەدڵی پڕەوە داواکاریەکیان هەیە