پێنج ئەندامی یەک خێزان گیانیان لەدەستدا
کەسوکاری رووداوەکەی ئەمڕۆی رێگای بەردەڕەش بەدڵی پڕەوە داواکاریەکیان هەیە
964+
زەید کۆچەر – دهۆک
سەر لەبەیانی ئەمڕۆ بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆ لەسەر رێگای بەردەڕەش بۆ کەڵەک پێنج ئەندامی یەک خێزان گیانیان لەدەستدا.
کەسێکی ناسیاوی ئەو خێزانە بۆ 964 قسەیکردووە دەڵێت،: چەندین ساڵە داوا دەکەین ئەو رێگایەمان بۆ بکەن بە دوو ساید، بەڵام کەس گوێمان لێ ناگرێت، لەکاتێکدا ئەو رێگایە بارهەڵگرێکی زۆری پێدا تێپەڕ دەبێت.
یەکێکی دیکە لەناسیاوی ئەو خانەوادەیە دەڵێت: تەنیا لەو گوندە ئەوە 13 کەسە بەهۆی رووداوی هاتوچۆ گیان لەدەستدەدات.