زیانی مادی هەبوو
ئاگرەکەی بازاڕی شێخەڵای هەولێر کۆنتڕۆڵ کرا
+964
شیراز عەبدوڵا ــ هەولێر
نیوەڕۆی ئەمڕۆ ئاگر لەسەر یەکێک لە بیناکانی بازاڕی شێخەڵای هەولێر کەوتەوە، بەهۆیەوە سەدان پارچە لە جلوبەرگی زستانەی یەکێک لە دوکاندارەکانی ئەو بازاڕە سووتا.
ئاگرەکە چەند خولەکێکی خایاندووە و تیمەکانی بەرگریی شارستانی گەیشتوون و کوژێندراوەتەوە.
هێرش عەباس، دوکاندارە لە بازاڕی شێخەڵا و خاوەنی کەلوپەلە سووتاوەکانە، بۆ 964 وتی، ئاگرەکە زیانی زیاتر لە دەفتەرێک دۆلاری لێداوە، بەڵام هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە نازانن و ئێستا سەرقاڵی پاککردنەوە و فڕێدانی پاشماوەی ئاگرەکەن .
لە سەربانی بیناکەدا تەلێکی کارەبا هەیە و لەسەر چەند بلۆکێک دانراوە، بۆیە بەشێک لە دوکاندارانی شوێنەکە پێیان وایە ئاگرەکە لەو تەلەوە دروست بووە.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا