پێنجوێن

هاوڵاتییەک بەهۆی بیرهەڵکەندنەوە دەسگیر کرا

964+

توانا نەقی

مەفرەزەیەكی بەشی پۆلیسی دارستانی پێنجوێن لە ناو قەزای پێنجوێن هاوڵاتییەکیان بە تۆمەتی هەڵکەندنی بیر دەستگیر کرد.

پۆلیسی دارستانی سلێمانی دەڵێت، جگە لە کەسەکە، دەستیشگیراوە بەسەر ئامێرێکی بیرهەڵکەندن لە جۆری بەرینە.

موقەدەم عادل جەلال بەڕێوەبەری پۆلیسی دارستانی پێنجوێن بە 964ـی وت، لە ماوەی ئەم مانگەدا چوار کەسیان لەسەر دوو بیر بەهۆی بیرهەڵکەندنەوە دەستگیر کردووە.

وتیشی، ئەو ئامێرانەشی دەستی بەسەردا گیراوە دادگا بڕیار دەدات، کە بیاندرێتەوە یان بە تەواوەتی دەستیان بەسەردا بگیرێت، ئاماژەی بەوەش کرد سەرجەم ئەو کەسانە بە نایاسایی و لە ناوشاردا بیریان هەڵکەندووە.

لەسەر هەڵکەندنى بیرى نایاسایى دوو کەس دەستگیرکران

لەسەر هەڵکەندنى بیرى نایاسایى دوو کەس دەستگیرکران