حکومەت و کەرتی تایبەت

عێراق 14 رێككه‌وتنی له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانی ئه‌مریكا واژۆ كرد

964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

حكومه‌تی عێراق رایگه‌یاند، له‌ ئه‌مریكا یاداشتی له‌یه‌كگه‌یشتن و رێككه‌وتنیان له‌ چه‌ند بوارێكی جیاوازی وزه‌ و پیشه‌سازیدا كردووه‌.

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی حکومەتی عێراق له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ئه‌مڕۆ ناوه‌ڕۆكی رێككه‌وتنه‌كانی ئاشكرا كرد، كه‌ دوو به‌شن، به‌شێكیان رێككه‌وتنه‌كانی حكومه‌تن و به‌شێكیان رێككه‌وتنه‌كانی كۆمپانیاكانی كه‌رتی تایبه‌تی عێراقن له‌گه‌ڵ كۆمپانیا ئه‌مریكییه‌كان.

رێككه‌وتنه‌كان وه‌ك له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه‌، به‌م جۆره‌یه‌:

یه‌كه‌م: یاداشتەکانی لێکتێگەیشتنی حکومەت و كۆمپانیاكانی ئه‌مریكا
1. یاداشتێکی لێکتێگەیشتن لە نێوان وەزارەتی کارەبا و کۆمپانیای کارەبای گشتی (GE) لە بواری پەرەپێدانی کەرتی وزە.

2. یاداشتێکی لێکتێگەیشتن لە نێوان وەزارەتی نەوت و کۆمپانیای هانوێڵ، بۆ ئەنجامدانی هاوبەشییەک لە بواری داڕشتنی پلانی ستراتیژی بۆ کێڵگە نەوتییەکان و غازی پەیوەندیدار.

3. یاداشتێکی لێکتێگەیشتن لە نێوان وەزارەتی نەوت و کارەبای گشتی لە بواری پەرەپێدانی کێڵگە نەوتییەکان و غازی پەیوەندیدار.

4. یاداشتێکی لێکتێگەیشتن لە نێوان سندوقی عێراق بۆ گەشەپێدان و کۆمپانیای MACKی ئەمریکی بۆ بزوێنەر و ئامێرەکان، لە بواری دروستکردنی ئۆتۆمبێلی تایبەتمەند.

سودانى: بەردەوام دەبین لە خەرجکردنى شایستە داراییەکان...

سودانى: بەردەوام دەبین لە خەرجکردنى شایستە داراییەکانى فەرمانبەرانى هەرێم

دووەم: یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن کە کەرتی تایبەتی عێراق لەگەڵ کۆمپانیا ئەمریکییەکان واژۆیان کردووە:

1. یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لەگەڵ کۆمپانیای باکستەر ئینتەرناشناڵ بۆ هاوکاری لە بواری پێداویستییەکانی شووشتنه‌وه‌ی گورچیله‌.

2. یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لەگەڵ کۆمپانیای KBRی ئەمریکی بۆ پەرەپێدانی کێڵگە نەوتییەکان.

3. یاداشتی لێکتێگەیشتن لەگەڵ KBR لە بواری پرۆسێسکردنی غازی سەرەتایی و گۆڕینی بۆ شل و غازی پەیوەندیدار.

4. یاداشتێکی لێکتێگەیشتن لە نێوان بانکی نیشتمانی عێراق (NBI) و کۆمپانیای گەشەپێدانی دارایی نێودەوڵەتی ئەمریکی.

5. ڕێککەوتن لەگەڵ کۆمپانیای ترانس ئەتڵەنتیک پترۆلیۆم لە بواری پەرەپێدان و بەڕێوەبردنی کێڵگە نەوتییەکان.

6. یاداشتێکی لێکتێگەیشتن لەگەڵ کۆمپانیای هانوێڵی ئەمریکی لە بواری پەرەپێدانی کێڵگە غازییە پەیوەندیدارەکان و وەستاندنی سووتانی.

7. یاداشتێکی لێکتێگەیشتن لەگەڵ کۆمپانیای هانوێلی ئەمریکی بۆ پەرەپێدان و ئۆتۆماتیکیکردن و خزمەتگوزارییەکانی كۆنتڕۆڵ و کۆنترۆڵی دوور.

8. یاداشتێکی لێکتێگەیشتن لەگەڵ کۆمپانیای بەیکەر هیوزی ئەمریکی لە بواری بەکارهێنانی چارەسەری زیرەک، بۆ وەستاندنی سووتانی غاز و پەرەپێدان و پاراستنی کێڵگە نەوتییەکان.

9. یاداشتی لێکتێگەیشتن لەگەڵ کۆمپانیای ئیمێرسۆن لە بواری تەکنەلۆجیا و به‌ئۆتۆماتیکیکردن لە کێڵگە نەوتییەکان.

10. یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لەگەڵ کۆمپانیای GE لە بواری پاڵپشتیکردنی پیشەسازی نەوت.

11. یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لەگەڵ کۆمپانیای ئارک ئینێرجی لە بواری بەرهەمهێنانی غازی پەیوەندیدار.

12. یاداشتی لێکتێگەیشتن لەگەڵ کۆمپانیای ئیمێرسۆن لە بواری پەرەپێدانی وزە و دابینکردنی ئامێرەکان.

13. یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لەگەڵ کۆمپانیای GE لە بواری دابینکردنی ئامێر بۆ چارەسەرکردنی غازی پەیوەندیدار لە بەرهەمهێنانی وزەی کارەبادا.

14. رێککەوتنێک لەگەڵ کۆمپانیای هانوێڵ لە بواری پەرەپێدان و پاراستنی کێڵگە نەوتییەکان و راگرتنی سووتانی غاز.
له‌وه‌ته‌ی رۆژی 13ی ئه‌م مانگه‌وه‌ شاندێكی باڵای حكومه‌تی عێراق به‌ سه‌رۆكایه‌تی محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیران و به‌ یاوه‌ری نوێنه‌ری هه‌رێمی كوردستان و كۆمپانیاكانی كه‌رتی تایبه‌ت روویان له‌ ئه‌مریكا كردووه‌، جگه‌ له‌ دیداری سه‌رۆكی ئه‌مریكا و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ و كۆمه‌لێك دامه‌زراوه‌ی ئه‌مریكا، دیدار و كۆبوونه‌وه‌ و رێككه‌وتنیان له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌ كۆمپانیاكانی ئه‌مریكاش كردووه‌.

ئەندامێکی شاندەکەی سودانی: شاهیدی دابەزینی روون و خێرا...

ئەندامێکی شاندەکەی سودانی: شاهیدی دابەزینی روون و خێرای دۆلار دەبین