شۆرتی کارەبا ماڵێکی تەختی زەوی کرد

964+ هێمن بەکر – هەولێر سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە کەمپی ئیماراتی دوو لە ناحیەی بەحرکەی هەولێر، ماڵێک گڕی گرت و دواتر لە لایەن تیمەکانی بەرگری شارستانی کۆنترۆڵکرا. بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، هۆکاری سووتانی ئەو ماڵە شۆرتی کارەبا بووە و زیانی گیانی نەبووە. 964+ چەندین جار پەیوەندی کرد بە سەرکەوت کاڕەش، وتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر، بەڵام وەڵامی نەدایەوە.