لە حاسڵاتەوە
ئوردن رازیی نییه كه‌س ئاسمانی ببه‌زێنێت
964+
ژووری هەواڵ
ئیسرائیل پێش ئه‌وه‌ی وه‌ڵامی هێرشه‌كانی ئێران بداته‌وه، هه‌ڵمه‌تێكی دیپلۆماسی دژی ئه‌و وڵاته ده‌ستپێكردووه، ئه‌مڕۆش داوای له 32 ده‌وڵه‌ت كرد سزا بخه‌نه سه‌ر سوپای پاسداران.
ئوردن له رێگه‌ی ئه‌یمه‌ن سهفهدیی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی رایگه‌یاند، نه ئێران و نه هیچ وڵاتێكی دیكه بۆی نییه ئاسمانی ئوردن ببه‌زێنێت، هاوكات به كاراكردنی هێزی ئاسمانی، پانتایی ئاسمانی خۆی داخست بۆ رێگه‌گرتن له به‌زاندنی.
ئه‌مڕۆ بۆ یه‌كه‌مجار دوای چه‌ندین مانگ، لوید ئۆستنی وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ وه‌زیری به‌رگریی چین دۆنگ جۆن قسه‌یان كرد، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه پێشبینیی ده‌كرێت ئه‌م مانگه ئه‌نتۆنی بلینكن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا به مه‌به‌ستی گفتوگۆ سه‌ردانی چین بكات.
شانه‌ی ئه‌منیی عێراق رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه هێزی ئاسمانیی عێراق به فڕۆكه‌ی F16 دوو جار بۆردومانی چه‌ند مۆڵگه‌یه‌كی چه‌كدارانی داعشیان له رۆژهه‌ڵاتی تكریت كردووه و پێنج چه‌كداری داعشیان كوشتووه.
سه‌رۆكی ئۆكراینا ئه‌مڕۆ بڕیارێكی واژۆ كرد، كه وا ده‌كات سه‌ربازی له وڵاته‌كه‌ی ببێته زۆره‌ملێ، هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌شی له سه‌ربازی رابكه‌ن، سزا ده‌درێن.
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان هه‌ڵمه‌تێكی ده‌ستپێكرد، بۆ كۆكردنه‌وه‌ی بڕی دوو ملیار و 800 ملیۆن دۆلار، بۆ لێقه‌وماوانی غه‌زه و هه‌روه‌ها كه‌رتی رۆژئاوا.