دیمه‌نێكی هۆڵه رووخاوه‌كه‌ى هه‌ڵه‌بجه ... وێنه: 964+
ماوه‌ى سێ ساڵه به‌فر و باران رووخاندویه‌تى
كار له‌سه‌ر نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى هۆڵه رووخاوه‌كه‌ى هه‌ڵه‌بجه ده‌كرێت
964+
فەرهاد حەسەن
له پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه كار له‌سه‌ر نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى ئه‌م هۆڵه ده‌كرێت، كه سێ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر به‌هۆى بارینى به‌فر و بارانه‌وه به‌شێكی رووخابوو.
ئێستا هه‌ڵه‌بجه هیچ هۆڵێكی گه‌وره‌ى لێ نییه بۆ ئه‌نجامدانى چالاكی و سازدانى كۆڕ و سیمیناره‌كان، ئه‌وه‌ى هه‌یه هۆڵى بچوكن و هی ئه‌وه نین چالاكی گه‌وره‌یان تێدا ئه‌نجام بدرێت.
سه‌رخێڵ غه‌فور، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى رۆشنبیری و هونه‌رى هه‌ڵه‌بجه، به 964ـى وت، له ديوانى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه‌وه كار له‌سه‌ر نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى هۆڵه رووخاوه‌كه ده‌كرێت و ده‌ست به ئاماده‌كارییه‌كان كراوه.
وتیشی “ده‌رخسته بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى هۆڵه‌كه كراوه و بڕی 200 ملیۆن دینار داواكراوه بۆ ئه‌م كاره”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، هێشتا ره‌زامه‌ندیى كۆتایی له‌سه‌ر ده‌رخسته‌كه نه‌دراوه و چاوه‌ڕێن.
به‌پێی زانیارییه‌كانى 964 له هه‌ڵه‌بجه كار له‌سه‌ر دروستكردنى دوو هۆڵى نوێی بۆنه‌كان ده‌كرێت، یه‌كه‌میان له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى رۆشنبیری كه له هه‌زار و 200 كورسی پێكهاتووه و دووه‌میشیان ده‌زگاى روانگه دروستى ده‌كات كه 510 كورسییه.
پێشتر سه‌رخێڵ غه‌فوور به 964ـى وتبوو، بڕیاره ئه‌مساڵ هۆڵه‌كه‌ى روانگه ته‌واو بكرێت و چالاكییه جۆراوجۆره‌كانى تێدا به‌ڕێوه‌بچێت.