شارەوانی چی دەڵێن؟
كۆییهكان بههۆی نزیکیی زبڵدان له ماڵهكانیان ههراسانن
964+
گۆڤەند فەتاح- کۆیە
بە هۆی نزیکیی شوێنی فڕێدانی زبڵ لە قەزای کۆیە، هاوڵاتیانی قهزاكه نیگەرانن، بە هۆی ئەوەی بۆنێکی ناخۆش و سیمایەکی ناشیرینی بە ناوچەکە بەخشیوە، جگه لهوهی مهترسیی بۆ سهر تهندروستییشیان دهبێت.
محەمەد میرحاج، سەرۆکی شارەوانیی کۆیە، بە 964ی وت، ئیجرائاتی گواستنەوەکە پێویستی بەوەیە کە بەدیلیکی هەبێت، ئەو شوێنانەی کە پێویست دەکات بۆی دابین بکەین، دهبێت دوور بێت لە گوندەکان، دوای ماوەیەکی زۆریش له گەڕان، شوێنێکی گونجاومان دۆزییەوە، دوای ئەوەی رێکخراوێکی نێودەوڵەتی سەردانیان کردین، بەڵێنیان دا بە شێوەیەکی زانستی شوێنەکەمان بۆ دروست بکەن، ئەگەر ئەو رێکخراوەش ئەنجامیان نەدا، ئەوا خۆمان وەک حکومەت پێی هەڵدەستین.
بەڕێز ئیسماعیل، کە دانیشتوویەکی نزیکی شوێنی زبڵدانەكهیە، بە 964ی وت، ئێمە لەو شوێنەوە زۆر نزیکین، کە هەرچی پیسی و بۆنی ناخۆش و ڤایرۆس و نەخۆشییە بۆ ئێمە دێت، جگە لە زیانی تەندروستیی و سیمایەکی ناشیرین، سەگی زۆری بێلانەش لەسەر زبڵەكه کۆدەبنەوە و دواتر بڵاودەبنەوە بەو دەوروبەرە و دانیشتووان و ناوچەكە تووشی نەخۆشی و ئەزیەت دەكهن.
شوێنی زبڵدانەكه، کەمتر لە کیلۆمەترێک لە خانوو و کۆڵانەکانی کۆیەوە نزیكه، بە هۆیەوە بۆنی ناخۆش و دووکەڵیش لە کاتی سووتان بۆیان دێت، جگە لەوەی سەگێکی بێلانەی زۆری لێیە و مەترسیی گواستنەوەی نەخۆشی و ڤایرۆسی زۆری لەسەرە.
پێداچوونهوه: ئهرسهلان عهبدوڵا