گەشتوگوزار چی دەڵێن؟

چوار رۆژە خۆڵ و خاشاکی دوکان کۆنەکراوەتەوە

964+
بەرزان عوسمان – دوکان

بەهۆی بایکۆتی ژینگەپارێزانەوە، خۆڵ و خاشاکێکی زۆر لە چەند کوچە، کۆڵان و شەقام و ناوچە گەشتیارییەکانی قەزای دوکان کۆبووەتەوە، کۆبوونەوەی ئەو خۆڵ و خاشاکە و دوورنەخستنەوەی لە شار بۆنی دروستکردووە، “دانیشتووانی قەزاکە پێی بێزار و نیگەرانن”.

ماوەى چوار رۆژە ژینگەپارێزەکانی دوکان بایکۆتیان راگەیاندووە، لە کاتێکدا لەسەر دەستی ئەوان رۆژانە زیاتر لە سێ تۆن زبڵ و خاشاک لە قەزاکە کۆدەکرێتەوە.

لە رۆژى شەممە 13.4.2024، کرێکارانى کۆمپانیاى شکار نەهاتوونەتەوە سەر کارەکانیان و زبڵ و خاشاکى قەزاى دوکانیان کۆنەکردووەتەوە، لە زۆرێک لە پاشماوەکان بۆن دروست بووە و دانیشتووانی قەزاکەی نیگەران کردووە، بە وتەى ئازاد قادر، لێپرسراوى کۆمپانیاى شکار بێت لە زۆنى دوکان، بە هۆکارى پێنەدانى موچە و شایستە داراییەکانیان، کرێکاران و کارمەندانى کۆمپانیاکە، بایکۆتیان راگەیاندووە.

سەیرانگاکانی دوکان جمەیان دێت و پێشبینی هاتنی 100 هەزار ...

سەیرانگاکانی دوکان جمەیان دێت و پێشبینی هاتنی 100 هەزار گەشتیار دەکرێت

لە زاری ئەو بەرپرسەوە ئاشکرابوو، “ماوەی 45 رۆژە کرێکارەکان مووچەیان پێنەدراوە”، لەسەر ئەو پرسە، 964 پەیوەندی بە سەروەر ساڵح، سه‌رۆكى شاره‌وانیى دوکان کرد ئەو وتی، “کرێکارانی ئەو کۆمپانیایە گرێبەستیان لەگەڵ حکومەت نییە، ئەوان گرێبەستیان لەگەڵ کۆمپانیاکە هەیە، کۆمپانیاش بەرپرسە لە دابینکردنی موچەی ژینگەپارێزەکان”.

دوکان ناوەندێکى گەشتیارییە، بە وتەى رێژین رەئوف، بەڕێوەبەری گەشتو گوزاری دوکان، کە بۆ 964 قسەى کردووە، کۆبوونەوەی خۆڵ و خاشاک لە شوێنە گەشتیارییەکاندا سیمایەکی نەگونجاو نیشانى گەشتیاران دەدات، پاککردنەوەی شوێن و پڕۆژە گەشتیارییەکانیش لە ئەستۆی کۆمپانیای پاککەرەوەیە، هەروەک ساڵانە لە بەرامبەر ئەو خزمەتگوزارییە خاوەن پڕۆژە گەشتیارییەکان پارەی خۆڵ و خاشاکیان لێوەردەگیرێت.

سۆراغەکەی 964، بۆ دیاریکردنی کاتی پێدانی موچەی کرێکارەکان هیچ بەڵێنێکی تێدا نەدرا، بەڵکو ئەمە قسەی بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری دوکان بوو بۆ 964، “ئەگەر چەند رۆژێکی دیکە بایکۆتى ژینگەپارێزان بەردەوام بێت، وەک گەشتوگوزار بە هاوکاری پڕۆژە گەشتیارییەکان، شوێنە گەشتیارییەکان پاک دەکەینەوە”.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

لە قەزای دوکان  چاڵ و چۆڵی شەقامێک شۆفێرانی هەراسان کر...

لە قەزای دوکان  چاڵ و چۆڵی شەقامێک شۆفێرانی هەراسان کردووە 

لەماوەی 19 رۆژدا بۆ جاری سێیەم ئاویی زێیی دوکان پیس دەب...

لەماوەی 19 رۆژدا بۆ جاری سێیەم ئاویی زێیی دوکان پیس دەبێت