چاکسازی تێدا دەکرێ

بۆ 20 رۆژ کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبای چەند گەڕەکێکی کەرکوک کەمدەبنەوە

964+
کاروان ساڵحی – کەرکوک

بەهۆی نۆژەنکردنەوەی سێ وێستگەی کارەبا لە کەرکوک، نزیکەیی 35 گەڕەکی کەرکوک بۆ ماوەی 20 رۆژ بەردەوام کارەبایان نابێت و بگرە کەمیش دەبێتەوە، ئەمە قسەی راگەیاندنی کارەبای کەرکوکە بۆ 964.

ئەمڕۆ سێشەممە 16.4.2024، غەسان رەزوانی بەرپرسی راگەیاندنی فەرمانگەی کارەبای نیشتیمانی کەرکوک بە 964ـی وت، بەهۆی کاری نۆژەنکردنەوە لە هەریەک لە وێستگەکانی نەسڕ، پەنجاعەلی و کۆمپانیای تارق، لە لایەن تیمەکانی تۆڕی چاکسازی کارەبای کەرکوکەوە بۆ ماوەی 20 رۆژ کێشەی کەمی کارەبا دروست دەبێت.

کارەکانی ئەو تیمانە، لە دوێنی دووشەممە 15.4.2024 دەستیپێکردووە و بە گوێرەی پلانەکەی کارەبای کەرکوک بێت ماوەی 20 رۆژ دەخایەنێت، بە قسەی غەسان رەزوانی بەرپرسی راگەیاندنی فەرمانگەی کارەبای نیشتیمانی کەرکوک بێت، نۆژەنکردنەوەکە گەڕەکانی باشوری پارێزگای کەرکوکە دەگرێتەوە.

ئەوانیش؛

وێستگەی کۆمپانیای تارق
– گەڕەکی عەسکەری
– ئەفنان
– ماڵەکانی کۆمپانیای تارق
– شروق
– عەسكەری سێ
– سكەك یەک
– زەورا

– يەمامە
– شەهيد قاسم
– سمود دوو/ بەشی تارق
– فەتح
– دۆميز
– دۆميز یەک
– دۆميز دوو
– گەڕەکی نیداء
– ریعايە
– فورات

وێستگەی نەسڕ

– ئیسراو مەفقودین
– سمود دوو/ بەشی نەسر
– نیدا
– نەجار
– ئەوائل
– عەدل
– يەڵدرم
– سکەک دوو
– میعراج

– گەڕەکی نەسڕ
– ئاشتی
– فەجر

وێستگەی باشوری دۆميز
– باشوری گەڕەکی دۆمیز+ کۆمەڵگەی كۆبانی+ زەوڕا 58
– یەقين
– تەحرير
– موستقبەل
– نیدا

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

کارەبای کەرکوک ئەم هەفتەیە هەر خەریکی بەڕێوەبەر گۆڕین ...

کارەبای کەرکوک ئەم هەفتەیە هەر خەریکی بەڕێوەبەر گۆڕین بووە

وانەبێژانی کەرکوک گردبوونەوە و داواکارییان لە وەزیر ه...

وانەبێژانی کەرکوک گردبوونەوە و داواکارییان لە وەزیر هەیە