وەزیری پەروەردەی عێراق لە کەرکوکە

وانەبێژانی کەرکوک گردبوونەوە و داواکارییان لە وەزیر هەیە

964+

کاروان ساڵحی – کەرکوک

ژمارەیەک لە وانەبێژانی خوێندنی کوردی و عەرەبی و پاسەوانانی گرێبەستی قوتابخانەکان لە بەردەم بینای بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی کەرکوک گردبوونەوە و داوا دەکەن وەزیری پەروەردە ببینن دایان بمەزرێنێت.

کانیاو ئەحمەد یەکێک لە خۆپیشاندەران بە964ـی وت، “ئێمە مامۆستایانی گرێبەستی خۆبەخشین  ئەو بۆشایانەی هەیە لە میلاکی قوتابخانە کوردیەکان پڕمانکردووەتەوە، لە ساڵی 2019 بڕیاری دامەزراندن هات، بەڵام غەدرمان لێ کراو رێژەی کوردی تیادا کەم بوو ، بۆیە دواتر بڕیار درا بە هاوپێچ لە گەڵیان دابمەزرێین بەڵام نەکراوە و رێژەکەمان زیاتر لە 1000کەس دەبێت”.

سامان مەجید جێگری بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی کەرکوک بە 964ـی وت، نوێنەری هەر سێ گروپە خۆپیشاندەرەکەمان بردووەتە ناو بینای پەروەردە و لە چاوەڕوانی وەزیرداین بۆ ئەوەی کێشە و گلەیی خۆیان بگەیەنن بە وەزیری پەروەردە.

وتیشی، مەبەست لە سەردانەکەی وەزیری پەروەردە بۆ کردنەوەی بینای شەش قوتابخانەی نوێیە لە کەرکوک.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

بۆ کۆتایهێنانی بایکۆت دوو رێنمایی نوێ بۆ مامۆستایانی ن...

بۆ کۆتایهێنانی بایکۆت دوو رێنمایی نوێ بۆ مامۆستایانی ناڕازی کەرکوک دەرچوو