دڵشاد تۆفیق

“هەرگیز ناڵێم بووکی تەمەن هی منە”

+964

ئەحمەد شەمزین- هەولێر
هونەرمەند دڵشاد تۆفیق بەمزووانە بە کلیپێکی نوێوە دەگەڕێتەوە و داواش لە هونەرمەندان دەکات گرنگی بە هونەری رەسەن بدەن.

دڵشاد تۆفیق یەکێکە لەو گۆرانیبێژانەی گرنگی بە هونەری رەسەن و کولتووری دەدات و لە لێدوانێکی تایبەت بە 964 وتی، “سێ کاری نوێم ئامادەیە و بەمزووانە کلیپ بۆ یەکێکیان دەکەم و بڵاویدەکەمەوە، گرنگیدان بە هونەری رەسەن هۆکارە بۆ ئەوەی هونەری کوردی هەرگیز نەچێت بەرەو دواوە”.

دڵشاد تۆفیق لە ساڵی 2004 بە کەڤەرکردنەوەی گۆرانی “بووکی تەمەنی” محەمەدی ماملێ ناسرا و وەک خۆی دەڵێ، راستە دەستکاری ئاوازەکەی کردووە بەڵام هەرگیز ناڵێت ئەو گۆرانییە هی خۆیەتی.

داڕشتنەوەی : پەری ساڵح

بۆچی هونەرمەند محەمەدی ماملێ چەکی بەدەستەوە بوو؟

بۆچی هونەرمەند محەمەدی ماملێ چەکی بەدەستەوە بوو؟