بۆ زیاتر لە سێ مانگ

ئەگەر توێژینەوەت هەیە لەبارەی رووبەڕووبونەوەی گەندەڵی بۆ دەستەی دەستپاکی بنێرە

964+

فەهمی نەبی

دەستەی دەستپاکی عێراق ئەو ماوەیەی درێژکردەوە کە بۆ وەرگرتنی توێژینەوە لەبارەی رووبەڕووبونەوەی گەندەڵی رایگەیاندبوو.

ئەمڕۆ دووشەممە دەستەی دەستپاکی عێراق رایگەیاند، ئەو ماوەیەی دیاریان کردبوو بۆ وەرگرتنی توێژینەوە بۆ 31.7.2024 درێژکراوەتەوە و هەموو ئەوانەی توێژینەوەیان هەیە لەبارەی (شارك في معركة الفساد) واتا بەشداربە لە شەڕی گەندەڵی دەتوانن لەو ماوەیە توێژینەوەکانیان بینێرن.

پێشووتر بڕیار بوو سێ توێژینەوە وەک یەکەم و دووەم و سێیەم دیاری بکرێت، بەڵام دەستەی دەستپاکی بڕیاریداوە ئەم بڕگەیە بگۆڕێت بۆ 10 باشترین توێژینەوە و خەڵاتی مادی و مەعنەوی ئەو کەسە دەکرێت کە لە لیستی براوەکان دەبێت.

دەستەی دەستپاکی لەمانگی رابردوەوە پڕۆژەی “بەشداربە لە شەڕی گەندەڵی” راگەیاندووە، تەوەرەکانی ناو توێژینەوەکان دەبێت ئەمانە لەخۆبگرێت، “توێژینەوە لە پڕۆژەی نیشتمانی تێکەڵ بە هەڵبژاردنی یاسایی، دیاریکردنی شێوازەکانی جێبەجێکردنی پڕۆژەکەی، رۆڵی هاوڵاتی و هەموو دەسەڵاتەکان و دەزگاکانی چاودێری و فۆڕمێکی تەواو بۆ دانانی پلانێک بۆ رووبەڕووبونەوەی گەندەڵی”.

دەستەی دەستپاکی عێراق: لەگەڵ دەستەی هەرێمی کوردستان رێ...

دەستەی دەستپاکی عێراق: لەگەڵ دەستەی هەرێمی کوردستان رێکەوتنی کاری هاوبەشمان هەیە