گرژی و ئاهەنگ بەیەکەوە
شەقڵاوە لە سۆرانی بردەوە مانەوەی خۆی لە خولی نایاب مسۆگەر کرد
+964
ئاکام غەفور-شەقلاوە
لە گەڕی 30 و کۆتایی خولی نایابی کوردستان لە تۆپی پێ، یانەی شەقڵاوە لە یانەی سۆرانی بردەوە و مانەوەی خۆی لە خولەکە بۆ وەرزی داهاتوو مسۆگەر کرد، سۆرانیش بۆ خولی پلە یەک دابەزی.
ئەمڕۆ دووشەمە 15.4.2024 لە یارییەکی چارەنووسسازدا، یانەی شەقڵاوە میوانداریی یانەی سۆرانی کرد و یاریەکەشی 3-2 گۆڵ بردەوە، بەم بردنەوەیەش شەقڵاوە لە خولی نایاب مایەوە.
بەم ئەنجامە لە دوای کۆتاییهاتنی خولی نایاب یانەی سۆران بە 30 خال لە ریزبەندی کۆتاییە و بۆ پلە یەک دابەزی، شەقڵاوەش بە 36 خاڵ لە پلەی 14 و خولەکەش مایەوە.
له دوای یارییه‌كه‌ش هه‌ندێك گرژی و ئاڵۆزی له یاریگه‌دا دروست بوو، به‌ڵام كۆنتڕۆڵ كرا، هه‌روه‌ها هانده‌رانی شه‌قڵاوه ئاهه‌نگی مانه‌وه‌یان تیپه‌كه‌یان له خوله‌كه‌دا گێڕا.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا