کۆبوونەوەی پارێزگاری هەڵەبجە و یەکە ئیدارییەکان _ وێنە: راگەیاندنی پارێزگای هەڵەبجە
پارێزگار و یەکە ئیدارییەکان کۆبوونەوە
هەڵەبجە دەوامی ئاسایی کردەوە و سوپاسنامە بۆ فەرمانبەرانی دەکات
964+
ئەحمەد مستەفا
پارێزگار و یەکە ئیدارییەکانی هەڵەبجە کۆبوونەوە و بڕیاریان دا، لە پاش تێپەڕینی قۆناغی سەختی بێ موچەیی، دەوام بە تەواوی لە پارێزگاکە ئاسایی بکەنەوە و نووسراوی سوپاسنامەش ئاراستەی سەرجەم فەرمانبەرانی پارێزگاکە دەکرێ.
ئهمڕۆ دووشەممە 15.4.2024، ئازاد تۆفیق پارێزگارى ههڵهبجه و جێگرانی پارێزگار، قایمقامی شارەکە و سەرۆكی زانكۆی هەڵەبجە و بەڕێوەبەرانی ناحیەكانی “بیارە، خورماڵ، سیروان و بەمۆ” لە دیوانی پارێزگاى ههڵهبجه، دەربارەی ئاسایكردنەوەی دەوامی فەرمی لە دامەزراوەكانی حكومەت لە سنوری پارێزگای هەڵەبجە کۆبوونەوە.
گروپێك بۆ چاودێری بەڵێنەکانی حکومەت لە پارێزگای هەڵەبجە پێكهێنرا
بە گوێرەی راگەیەندراوی پارێزگای هەڵەبجە بێت کە وێنەیەکی بۆ 964 نێردراوە، “لە كۆبوونەوەكەدا سوپاسی سەرجەم فەرمانبەران و كارمەندانی دامەرزاوەكانی حكومەت كراوە، لە ئەنجامی هەڵوێستی نیشتمانی و هەست بە بەرپرسیارێتیكردن و خۆڕاگرییان لە ماوەی قەیرانی دارایی و نەبوونی موچەدا، نەیانهێشتووە مامەڵەی هاوڵاتیان و دەوامی فەرمی دامەزراوەكان بوەستێت”.
بە گوێرە راگەیەندراوەکە بێت، “گشتاندنێك ئاراستەی سەرجەم دامەزراوەكان دەكرێت و سوپاس و پێزانینی سەرجەم فەرمانبەران دەكرێت”، لەو كۆبونەوەیەدا پارێزگار و یەکە ئیدارییەکان سەبارەت بە دەوامی فەرمی لە دامەزراوەکانى حکومەت لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە لە رێکەوتی گشتاندنەکەوە بڕیاری ئاسایکردنەوەی دەوامیان داوە، راگەیەندراوەکە دەڵێت، “ئەو دەسەڵاتەش دەدرێتە بەرپرسی یەكە کارگێرییەکان و بەڕێوەبەرانی ناحیەكان بۆ جێبەجێكردنی”.