لە سلێمانی

دانیشتوانی پرۆژەیەک دژی دروستکردنی دوو تاوەر گردبوونەوە

964+

دیلان محەمەد جەزا

دانیشتوانی پڕۆژەی نیشتەجێ بوونی پاک ستی لە سلێمانی گردبوونەوە بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر دروستکردنی دوو باڵەخانە لە جێگەی زەویەکی خزمەتگوزاری.

کاروان سلێمان نوێنەری دانیشتوانی پاک ستی بە 964ـی وت، داواکاریان پێشکەش کردووە بۆ راگرتنی کارکردن لەو دوو تاوەرەی لەبەردەم پڕۆژەکەیاندا دروست دەکرێت، لەبەرئەوەی زیان بە پڕۆژەکە دەگەیەنێت و نرخی یەکەکانیان دادەبەزێنێت.

باسی لەوەکرد، کۆمپانیاکە کاری رانەگرتووە و لە کارکردن بەردەوامە و لە دروستکردنی تاوەرەکاندایە.

مەریوان کەریم دانیشتووی پرۆژەکە بە 964ـی وت، پێشتر لە پۆلیسی سەرچنار داوای یاساییان کردوە و بەرزکراوەتەوە بۆ دادگا و بۆ ماوەی 22 رۆژ کارەکانیان راگیراوە و پاشان دەستیان بە کارکردن کردوەتەوە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

"پێویستە بەدواداچوون بۆ دیزاین و کوالێتی پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون بکرێت"