جێگیرە

نرخی نەوت هەر لە سەرووی 90 دۆلارە

964+

توانا نەقی

هێرشەکانی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل گۆڕانکارییەکی ئەوتۆی لەسەر نرخی نەوت دروستنەکردووە و دوو رۆژە تا رادەیەک نرخەکان جێگیرە و هەر لەسەر و 90 دۆلارەوەیە.

وەک چاوەڕوان دەکرا هێرشەکانی ئێران بۆسەر ئیسرائیل نرخی نەوت بەرز بکاتەوە، بەڵام ئەم بەیانییە گۆڕانکارییەکی کەم لەنرخی نەوت روویداوە و هەر بەرمیلێک نەوتی برێنت بە 90 دۆلار و 23 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هەرچی نرخی نەوتی خاوی تەکساسیشە بە 85 دۆلار و 36 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

دواینجار لەمساڵدا نرخی نەوت هێندە بەرز بوو رۆژی 5.4.2024 بوو نرخی هەر بەرمیلێک 91 دۆلار و 17 سەنتی تۆمارکرد.