بۆ یەکەمجار لە مێژوودا کچێکی فلیپینی دەبێتە شاجوانی گەردوون

+964

پەرستۆ ساڵح – هەولێر

بۆ یەکەمینجار کچێکی فلیپینی، نازناوی 71ـەهەمین شاجوانی گەردوونی بەدەستهێنا.

ئار بۆنی گابرێل، ئەو کچە بە رەگەز فلیپینییە کە پارساڵ بووە شاجوانی ئەمەریکا، ئەمساڵیش نوێنەرایەتی ئەمەریکای کرد بۆ کێبڕکێی شاجوانی گەردوون.

ئاهەنگی کێبڕکێی شاجوانی گەردوون، ئێوارەی دوێنێ شەممە لە شاری نیو ئۆرلینزی ویلایەتی لویزیانای باشووری ئەمریکا بەڕێوەچوو کە 84 شاجوانی وڵاتان تێیدا بەشدار بوون.

ئار بۆنی گابرێل، کچە فلیپینییە 28 ساڵەکە کە نوێنەری ئەمەریکا بوو، بووە یەکێک لە پێنج پاڵێوراوەکە بۆ قۆناغی کۆتایی، دواتریش تاجی شاجوانی گەردوونی خرایەسەر سەری.

ئار بۆنی گابرێل، یەکەم فلیپینیە لە مێژوودا ئەو نازناوە بەرێتەوە بەڵام بۆ ئەمەریکا نەک وڵاتەکەی، بڕوانامەی لە بواری دیزاینی جلوبەرگ و چالاکەوانە لە بواری ژینگەیی، هەروەها ئارەزووی وێنەکێشان و راهێنانی یۆگا دەکات، دەیەوێت کار بۆ ئەو خانمانەش بکات کە بەهۆی توندوتیژی خێزانییەوە یان بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەرەوە ژیانیان شێواوە و بێ ماڵ بوون.

هاوکات هەردوو هاوەڵی شاجوان هەڵبژێردران، كە یەكەمیان شاجوانی فێنزوێلا بوو بەناوی ئاماندا دودامێڵ، هاوەڵی دووەمیش شاجوانی دۆمێنیكا بوو بەناوی ئەندرینا مارتینێز.