بەشێک لەو گیراوە ساختەیەی کە دەستیبەسەردا گیراوە. فۆتۆ: قایمقامیەتی سلێمانی
خاوەنەکەی بە ئاگر گیانی لەدەستداوە
لە ماڵێکدا لە سلێمانی زەیتی زەیتوونی ساختە دۆزرایەوە
964+
ژووری هەواڵ
لە سلێمانی دەستگیرا بەسەر بڕێکی زۆر زەیتی ئاسایی و مۆمدا کە لە ماڵێکدا تێکەڵکراون و لە رێگەی ئۆنالینەوە بە زەیتی زەیتوون فرۆشراون.
ئەم فێڵە لەکاتی گڕگرتنی ماڵەکەدا لە گەڕەکی بەختیاری سلێمانی ئاشکرابووە و پۆلیس دەڵێت، بەهۆی ئەو ئاگرەوە خاوەنی زەیت و مۆمەکان گیانی لەدەستداوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە 14.4.2024 قایمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند، خاوەنی زەیت و مۆمەکان هاوڵاتییەکی عەرەب بووە و زۆربەی مشتەرییەکانی هاوڵاتییانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان بوون.
“ئەو گیراوەیەی کە بە زەیتی زەیتون فرۆشراوە زیانی بۆ کۆئەندامی هەرس و هەناسە و تێکچونی هۆرمۆنەکان و دروستبونی هەستیاری سەر پێست هەیە”، د. ئیدریس ئەحمەد، نوێنەری تەندروستی لە لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی وای وت.