یاریزانەکە چی دەوێ؟
ئیتیحاد پارەیەکی خەیاڵی دەداتە دی برۆین
964+
سۆما حەکیم زادە
یانەی ئیتیحادی سعودی هەوڵێکی زۆر دەدات کیڤن دی برۆینی یاریزانی مانچێستەر سیتی بگوازێتەوە ریزەکانی، بەڵام مان سیتی بە ئاسانی دەستبەرداری ئەستێرەکەی هێڵی ناوەڕاستی نابێت.
رۆژنامەی ریازییه‌ی سعودیە بڵاویكرده‌وه، یانەی ئیتیحاد سه‌رنجی كه‌وتووه‌ته سه‌ر دی برۆین بە نیازە لەم هاوینەدا بیباته ریزه‌كانییه‌وه، بۆ ئه‌مه‌ش بڕی 120 ملیۆن یۆرۆی بۆ داناوه، هیچ کێشەیه‌كیشیان لە پێدانی ئەو بڕه پارەیە نییه.
کیڤن دی برۆینی به‌لجیكی، گرێبەستی لەگەڵ مانچێسته‌ر سیتی تا ساڵی 2025 هەیە، كه یەکێکە لە باشترین یاریزانەکانی مێژووی یانەی مانچێستەر سیتی، بەڵام لە تەمەنی 32 ساڵیدایە و نزیکە لە کۆتاساڵەکانی له‌گه‌ڵ تۆپی پێ.