فرۆشیارێک: کیلۆی بە سێ هەزارە

نۆبەرەی فەریکە نۆکەکەی گەرمیان لە بازاڕی سلێمانییە

964+

رێژوان مامەقادر – سلێمانی

نۆبەرەی فەریکەنۆک کە لەدەشتی گەرمیان بەرمهاتووە، گەیشتە سلێمانی و فرۆشیارێک دەڵێت، “خۆی بە تەنیا رۆژانە تا 100 کیلۆ دەفرۆشێت”.

عوسمان عەلی، فرۆشیاری فەریکەنۆک لە سلێمانی ئەو ئەمڕۆ یەکشەممە 14.4.2024 بە 964ـی وت، “فەریکەنۆکەکە لە گەرمیانەوە بۆیان دەهێنن، تا دوو مانگی دیکە و تا نزیکی جەژنی قوربان هەر دەمێنێت”.

بە قسەی عوسمان بێت، “رۆژانە بەس خۆی بەتیا تا 100 کیلۆ فەریکەنۆک دەهێنی و تا ئێوارە هەمووی دەفرۆشێ”، ئەوەشی وت، “لە عەلوەی سلێمانی رێژەیەکی زۆر هەیە و خەڵکی دیکەش زۆرن بە رێژەی زیاتر و کەمتر دەیبەن بۆ فرۆشتن”.

نرخی فەریکەنۆک بەکۆ لە نێوان هەزار و 500 دینار بۆ دوو هەزار و 500 دیناردایە ئەویش بەپێی تام و تازەی بەرهەمەکە، دەربارەی نرخەکەی و فرۆشتنی لە بازاڕدا تا گەیشتن بە دەستیخەڵک ئەو فرۆشیارە وتی، “من بە کیلۆ دەیفرۆشم، یە کیلۆی بە سێ هەزار دینارە و خواستیشی لەسەرە”.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

ئەمساڵ لە ئاکرێ سێ هەزار دۆنم زەوی بە نۆک دەچێندرێت

ئەمساڵ لە ئاکرێ سێ هەزار دۆنم زەوی بە نۆک دەچێندرێت

وەرزی رنینەوەی ترۆزیە و دەیان گەنج کاریان دەستکەوتووە

وەرزی رنینەوەی ترۆزیە و دەیان گەنج کاریان دەستکەوتووە

نۆبەرەی ترۆزییەکەی گەرمیان گەیشتە سلێمانی

نۆبەرەی ترۆزییەکەی گەرمیان گەیشتە سلێمانی