بایدن: ئیسرائیل سەرکەوت

دواین گۆڕانکارییەکانی هێرشەکەی ئەمشەوی ئێران بۆسەر ئیسرائیل

964+

فەهمی نەبی

میدیای ئیسرائیل لەسەر زاری بەرپرسانی ئەمنی ئەو وڵاتە دەڵێن، %99 هێرشەکانی ئێرانیان پوچەڵکردووەتەوە، بەڵام لەبەرامبەردا سوپای پاسداران دەڵێت، یەکێک لە بنکە سەربازییە گرنگەکانی سوپای ئیسرائیلمان خاپور کردووە.

وتەبێژی سوپای ئیسرائیل دەڵێت، بەهۆی هێرشە درۆنی و موشەکیەکانی ئێران ژنێکی ئیسرائیلی بریندار بووە و نەبووەتە هۆکاری زیانی زۆر.

دانیال هاگاری وتەبێژی سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، بەشێکی درۆن و موشەکەکان لە خاکی عێراق و سوریاوە ئاراستەی ئیسرائیل کراون.

دوێنێ شەو لەکاتی دەستپێکی هێرشە ئاسمانییەکانی ئێران، ئاسمانی عێراق بەدەر نەبوو لە تێپەڕبوونی درۆن و موشەکی ئێرانی، بەجۆرێک دەنگی گەورە لە ئاسمانی هەولێر بیسترا.

راپۆرتی میدیای ئیسرائیلی دەڵێن، هێرشەکانی ئێران پێنج کاتژمێری خایاندووە هیچ زیانێکی بەژێرخانی ئیسرائیل نەگەیاندووە، هاوکات جۆبایدن سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، ئیسرائیل لەهێرشەکانی دوێنێ شەو سەرکەوت.

هەر بەگوێرەی راپۆرتە میدیاییەکانی ئیسرائیل بەشێکی زۆری درۆن و موشەکەکانی ئێران لە دەرەوەی ئاسمانی ئیسرائیل خراونەتە خوارەوە.