ژمارەی ئەو وڵاتانەی گەشتی ئاسمانیان راگرتووە زیادیکرد

964+

فەهمی نەبی

دوای عێراق، لوبنان و ئەردەنیش گەشتە ئاسمانییەکانیان بەشێوەیەکی کاتی راگرت.

حکومەتی ئەردەن رایگەیاندووە، هەر فڕۆکەیەک بێتە ئاسمانی وڵاتەکەمان دەیخەینە خوارەوە، لوبنانیش هەموو گەشتێکی ئاسمانی راگرتووە.

دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی عێراق رایگەیاند، تەواوی گەشتی ئاسمانی لە عێراق راگیران، ئەحمەد هۆشیار بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی هەولێر بۆ 964 دەڵێت، هەموو گەشتێکی ئاسمانی لە فڕۆکەخانەی هەولێریش راگیران.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێم رایگەیاندووە، گەشتی فڕۆکە لە فڕۆکەخانەی هەولێر و سلێمانی تا کاتێکی نادیار راگیران.

زیاتر لە کاتژمێرێکە ئێران لەرێگەی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان و موشەکی کروزەوە هێرشێکی بەرفراوانی بۆسەر ئیسرائیل دەستپێکردووە، تەلەڤزیۆنی فەرمی ئێران دەڵێت، هێرشێکی بەرفراوانمان بۆسەر ئیسرائیل دەستپێکرد.