به‌ڵام چوالهكهى كه‌مه
ئه‌مساڵ سنووری گوندی دەشتێی شارباژێڕ پڕی نێركه رێواسه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له‌چاو ساڵانى رابردوو، ئه‌مساڵ له سنوورى گوندى ده‌شتێی شارباژێڕ (چواله) كه‌مه، به‌ڵام رێواسێكی زۆرى لێ ده‌ركه‌وتوون، به‌تایبه‌تیش نێركه رێواسهكهى.
گوندى ده‌شتێ سه‌ر به قه‌زاى ماوه‌ته، كه‌وتووه‌ته سه‌ر سنوور له‌گه‌ڵ كۆمارى ئیسلامى ئێران و ئێستا 25 ماڵى لێ ده‌ژیت 72 كیلۆمه‌تریش له‌ناوه‌ندى سلێمانییه‌وه دووره.
هاوژین عه‌لى، خه‌ڵكی ده‌شتێ به 964ـى وت، سنووره‌كه‌یان به‌ناوبانگه به رێواس، چواله، چاترى، تۆڵكه و شبیت، به‌ڵام ئه‌مساڵ به‌رهه‌مى چوالهكهیان زۆر كه‌مه.
وتیشی “به‌شێكی زۆرى شاخى رهشهقهڵات پڕ بووه له نێركه رێواس و ئه‌مڕۆ چووین هه‌ندێكمان هێنایه‌وه”.
به‌پێی ئه‌و گرته ڤییدیۆیهى كه بۆ 964 نێردراوه ده‌رده‌كه‌وێت كه رێواسێكی زۆر له شاخه‌كه ده‌ركه‌وتوون، دیمه‌نى ئه‌و رووباره‌ش ده‌بیندرێت كه هه‌رێمی كوردستان له كۆمارى ئیسلامی ئێران جیاده‌كاته‌وه.