دەمیرتاش لە زیندانەوە بۆ ئەردۆگان: ناتوانن هەدەپە دابخەن

964+

توانا نەقی – هەولێر

گردبوونەوە جەماوەرییەکەی لایەنگرانی هەدەپە لە ئیستانبۆڵ، سەلاحەدین دەمیرتاش دەیکاتە پەیامێک بۆ ئەردۆگان، دەڵێ: ناتوانن هەدەپە دابخەن.

ئەمڕۆ یەکشەممە 15ـی کانونی دووەم، لە دژی هەوڵی داخستنی هەدەپە، لایەنگرانی هاوپەیمانی رەنج و ئازادی لە گۆڕەپانی کارتاڵی لە ئیستانبۆڵ گردبوونەوەیەکی جەماوەری زۆر فراوانیان ئەنجامدا کە هەدەپەش بەشێکە لێی.

ئەمڕۆ 15ی کانونی دووەم گردبوونەوەی جەماوەری شاری ئیستەنبوڵ دژی بڕیاری داخستنی هەدەپە بە ڕێوەچوو، گردبووەنوەکە  بە گۆرانییەک کە هۆنراوە و میوزیکی سەڵاحەدین دەمیرتاشە دەستی پێکرد.

سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووتری پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) لە گرتووخانە، ئەو گردبوونەوە جەماوەرییە دەکاتە پەیامێک بۆ ئەردۆگان و پێی دەڵێ ناتوانن هەدەپە دابخەن.

دەمیرتاش لە تویتێکدا وتی “گردبوونەوە جەماوەرییەکەی ئەمڕۆ ئەوە پێشان دەدات کە ناتوانرێت هەدەپە دابخرێت”.

ئەو تویتەی دەمیرتاش، لە کاتێکدایە داوااکری گشتی لە تورکیا سکاڵای لەسەر هەدەپە تۆمار کردووەو داوای بڕینی بودجەکەو داخستنی دەکات، ئێستاش دۆسیەکە لە دادگایە.

سەڵاحەدین دەمیرتاش، لەبارەی گردبوونەوەکەوە لە تویتەکەی نووسیویەتی کە  گردبوونەوەکە “زۆر گرنگە” و پێویستە لایەنگرانی هەدەپە ئەوە پێشانی ئاک پارتی بدەن کە کێ دادەخەن.

وتیشی “لە یەکەم گردبوونەوەی هاوپەیمانی رەنج و ئازادی  سوپرایزیان دەبێت هەمووان چاوەڕێبن”.

گردبوونەوەکە هاودەمی پێنجەمین گۆنگرەی هەدەپە بوو کە ئەمڕۆ لە ئامەد بەسترا.