"رووداوی نەخوازراومان نەبووە"

گەشتوگوزاری هەڵەبجە: 58 هەزار گەشتیار هاتن

964+
ئەحمەد مستەفا

گەشتوگوزاری هەڵەبجە بۆ سێ رۆژی جەژن داتای چوونی زیاتر لە 58 هەزار گەشتیاری لە ناوخۆ و دەرەوە کردووە بۆ پارێزگاکە، بە قسەی وتەبێژەکەیان بێت، هیچ رووداوێکی نەخوازراویش رووی نەداوە.

تەوێڵە، بیارە و خورماڵ لەگەڵ سنوری قایمقامیەتی هەڵەبجە، ناوچە گەشتیارییە بەرچاوەکانی پارێزگای هەڵەبجەی تێدان.

لە رۆژانی 10.4.2024 بۆ 12.4.2024 سێ رۆژی جەژن، 58 هەزار و 862 گەشتیار سەردانی پارێزگای هەڵەبجەیان کردووە،هەورامان جەلال، وتەبیژی گەشتوگوزاری هەڵەبجە داتاکەی بۆ 964 ناردووە و دەشڵێت، گەشتیاران لەلایەن بەڕێوەبەری گشتی و تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتییان پێشوازی کراون.

ئەو گەشتیارانەی لە ناوخۆی هەرێمی کوردستان هاتوونەتە سەیرانگەکانی هەڵەبجە، لە هەر چوار پارێزگاکەی هەرێمی کوردستانەوە سەردانیان کردووە، گەشتیارانی دیکەش لە ناوچەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق، لەگەڵ گەشتیارانی رۆژهەڵاتی کوردستان بوون، لەگەڵ ژمارەیەکی کەم لە گەشتیاری بیانی.

بە قسەی وتەبێژی گەشتوگوزاری هەڵەبجە هەورامان جەلال بێت، لە ماوەی رۆژانی جەژندا، هیچ رووداوێکی نەخوازراوی گەشتیاری لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە رووینەداوە.

لە سەیرانگاکانی هەڵەبجە تابلۆی هۆشیارکردنەوە داندران

لە سەیرانگاکانی هەڵەبجە تابلۆی هۆشیارکردنەوە داندران

هەڵوژە ترشەکەی هەڵەبجە پێگەیشت

هەڵوژە ترشەکەی هەڵەبجە پێگەیشت