بێخاڵ خاڵیی نابێت
+964
ئاكام غەفور- سۆران
شارێکی نوێی گەشتیاری لەهاوینەهەواری بێخاڵ کرایەوە کە لە حەوت مۆتێل و دوو خانوو پێکهاتووەو گەشتیار لەوێ دەحەوێتەوە.
ئەم پرۆژەیە ناوی (شاری سپی)ەو لەشوێنێیکی دیارو بەرچاوی هاوینەهەواری بێخاڵ دروستکراوەو شوێنی حەوانەوەی پەنجا گەشتیاری تیا دەبێتەوەو 24 کاتژمێر کارەباو خزمەتگوزاری هەیەو مەلەوانگەی تێدایە.
فەیسەڵ سادق، بەڕێوبەری گشتی گەشتیاری سۆران بە 964ی وت ”گرنگی ئەم پڕۆژانە ئەوەیە راستەخۆ کاریگەری دەکاتە سەر بووژاندنەوەی ئابووری ناوچەکەو دەرفەتی کار دەڕەخسێت”.
هەڵۆ مەولود خاوەنی پرۆژەکە بە 964ی راگەیاند خانوو مۆتێلەکان ژوورەکانیان بۆ خێزانی گەورەو بچووک دەبێت.
لەسنوری رەواندوز چەندین ناوچەی گەشیاری هەیە وەک: هاوینە هەواری بێخاڵ و جوندیان و گەلی عەلی بەگ، چیای کۆڕەک، شنگلبانە.